بە بۆنەی مانگی مەولوود و حەوتەی یەکگرتوویی لە ئێران، خەڵک سنە بەشدارییان لە گەورەترین جەژنی یادی پێغەمبەری ئیسلام(د.خ) کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، ڕێوڕەسمی ئاهەنگی مێوانی گەورەی ئۆممەتی ئەحمەد بە بۆنەی هەفتەی یەکگرتوویی لە پیاسە ڕێگای فێردۆسی شاری سنە و لە کاتژمێر 4 ی دوانیوەڕۆ تا 11 ی شەو بەڕێوەدەبرێت و ئامادەکاری کراوە بۆ بەشداریی 100 هەزار کەس لە خەڵک.

جەژنی ئۆممەتی ئەحمەد (د.خ) لە پیاسەی ڕێگای فێردۆسی و بە کردنەوەی 100ڤێستگەی خزمەت گەیاندن بە میوانانی ئەم جەژنە بەڕێوەدەچێت.

لەم جەژنە دا هەزاران کەس لە شیعە و سوننەی کوردستان بەشدارییان کرد.

بەرپرسی ڤێستگەی ئەهلی سوننەی شاری سنە لە‌میوانی ئۆممەتی ئەحمەد (د.خ) ڕایگەیاند کە ژنانی شاری سنە بەشی 2000 کەس خواردنی گەرمیان درووست کردووە و لەم جەژنی مەولوودی و یەکگرتووییەدا دابەش کراوە.