وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کاردانەوەی بە ناردنی مانگیلەی ئێرانی نوور 3 بۆ گەردوون نیشان دا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مزیتۆ میلر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە کاردانەوە بە ناردنی سەرکەوتووانەی مانگیلەی نوور 3 لە لایەن هێزی هەوافەزای سوپای پاسداران ، بە دەستێوەردانێکی ئاشکرا رایگەیاند: ئێمە ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە هاویشتنی مانگیلەیەکی ئێرانمان بینیوە.

وتیشی: ئێمە لە مێژە کە نیگەرانیمان سەبارەت بە بعرنامەی ئێران بۆ تاقیکردنەوەی هاوێژەرەکان بە روونی ڕاگەیاندووە؛ ئەم بەرنامانە ڕێگایەکە بۆ گەشەی سامانەی مووشەکی دوورهاوێژ.