ئەمینداری پێشووی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە هەموو هێزەکانی پارێزەری سنووری هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران و تورکیا کوردی ئەو ناوچانەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەبار یەوەر بە هەواڵدەریی ئەلمەعلوومعی وت: هێزەکانی پارێزەری سنووری هەولێر، دهۆک، هەڵەبجە و سلێمانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ سەر بە وەزارەتی ناوخۆ و دەوڵەتی فیدراڵی عێراقن بەڵام کوردی ئەو دەڤەرانەن.

وتیشی: هێزەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە سنوورەکانی ئێران و تورکیا نین.

ئەوەشی وت کە ئێستا هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان نزیک بە 670 هەزار کەسن کە مووچەیان لە دەوڵەتی هەرێمی کوردستان وەردەگرن.