سەرۆک کۆماری ئۆکراینا وتی: لە ئێستادا هیچ بەڵگەیەک نییە کە نیشان بدات ئێران مووشەکی باڵستیکی دابێتە رووسیا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ولادینیر زلنسکی سەرۆک کۆماری ئۆکراینا لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ بێنس ئێستۆلتنبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ لە کییەف وتی: ڕاپۆرتەکانی بەرپرسانی پەیوەندیدار و هاوپەیمانەکانی ئێمە نیشان دەدات کە هێشتا مووشەکەکانی ئێران نەفرۆشراوەتە رووسیا.

پێشتر توێژینگەی ئەمریکایی شەڕ ISW پاگەندەی کردبوو رەنگە ئێران و رووسیا رێککەوتنی فرۆشتنی درۆن و مووشەک واژۆ بکەن.