بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە سووکایەتی بە قورئان لە هۆڵەندا وتی: ئەم سووکایەتیە ئیدانە دەکەین.
وتیشی: لە دەوڵەتی هۆڵەندا چاوەڕوان دەکرێت کە بەرپرسیارێتیەکانی لەمەڕ رێگری لە سووکایەتی بە بایەخە ئایینییەکانی زیاتر لە دوو میلیارد حەشیمەتی موسڵمانی جیهان جێبەجێ بکات.