وەزیری دەرەوەی ئێران پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ گەل و دەوڵەتی عێراق نارد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان بە بۆنەی ئاگرکەوتنەوە لە ئاهەنگێک لە حەمدانیەی سەر بە نەینەوای عێراق پەیامی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە.

لەو پەیامەدا کە ئەمیر عەبدوڵاهیان بۆ هاوتای عێراقی خۆی ناردووە، هاتووە: کوژران‌و بریندار بوونی ژماریەکی ڵۆر لە براوخوشکانی ئازیزی عێراقی لە رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە حەمدانیەی پارێزگای نەینەوا لە ئێوە ، دەوڵەت و گەلی عێراق و مەراحعی مەزنی ئەو وڵاتە و بە تایبەت بنەماڵەی داخداری کوژراوان سەرەخۆشی دەکەم.

لە کۆتاییشدا وتوویەتی: ناوەندەکانی فریاکەوتن و دەرمانی ئێران بۆ یارمەتیدانی بریندارانی ئەم رووداوە ئامادەیی تەواوی هەیە.