وەزیری پەیوەندییە و تەکنۆڵۆژیای ئێران رایگەیاند کە ئێران بە سەرکەوتوویی مانگیلەی وێنەگری نووری ناردە سووڕگەی زەوی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عیسا زارع رایگەیاند کە مانگیلەی وێنەهەڵگری نوور 3 بە مانگیلەبەری ئێرانی قاسد بە سەرکەوتوویی نێردراوتە سوورگەی 450 کیلۆمەتری زەوی.

عیسا زارع وتی: بە هەوڵی پسپۆڕانی هێزی هەوا فەزای سوپای پاسداران، کەمێک پێش ئێستا مانگیلەی وێنەگری نووری 3 لە سەرکەوتوویی گەیشتە گەردوون.