وەزیری ناوخۆی ئێران سەر لە بەری هەواڵەکان سەبارەت بە تەقاندنەوەی ژێرخانی مووشەکی لە خوڕەمی وەدرۆ خستەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد وەحیدی رایگەیاند کە دەنگی تەقینەوە لە خورەم ئاوا کرانەوە ئامانجی ژێرخانی مووشەکی نەبووە و ئەم هەواڵانە هەمووی درۆیە.

شەوی سێشەمە دەنگێکی بەرز لە شاری خوڕەماوای لوڕستان بیسترا و میدیا بیانییەکان دەسبەجێ پاگەندەیان کرد کە ئەم تەقینەوە کرانە ئامانجی ژێر خانی مووشەکی بووە.

دواتر بەرپرسانی شارەکە ئەم پاگەندانەیان بێ بنەما راگەیاند .