بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد شیاع سوودانی بە ڕۆژنامەی ( The National)ی وت "رێگا نادەین خاکی عێراق بۆ ھێرشکردنە سەر خاکی وڵاتانی دراوسێ بەکار بھێندرێت، چونکە ئەوە بەرپرسیارێتییەکی دەستوورییە.
ڕاشیگەیاند: بارەگای لایەنە کوردییەکانی دژبەری ئێران چۆلکراون و ھێزەکانی عێراقی چاودێری سنوورەکانی ھەرێمی کوردستان دەکەن".
ئەوەشی وت کە وەک حکوومەت خوازیاری ئەوەن کێشەکانیان بە دیپلۆماسی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ چارەسەر بکەن.
سودانی وت: "ئێمە توندوتیژی و ھەڕەشە رەت دەکەینەوە، دەتوانین وەڵام بدەینەوە بەڵام پێمان باشە ڕێگەچارەی دیپلۆماسی بگرینە بەر."