بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەوزەی هونەری کوردستان هاوکات لەگەڵ دەستپێکی حەوتەی وەحدەت، گەورەترین ڕێورەسمی مەولوودی خوێندنی وڵات لە شاری سنە بەڕێوەدەبات.
ئەم رێورەسمە هاوکات نۆزدەیەمین یاد و بیرئانێنی خواناس و مەداحی ناوداری کورد سەید بەهائەدین شەمس قوڕەیشی دانەری مەولوودنامەی شەمسە.
گەورەترین ئاهەنگی مەولوودی ئێران رۆژی چوارشەمە 5ی ڕەزبەر کاتژمێر 8ی شەو لە مزگەوتی دارولئیحسان (جامیعە)ی سنە بە بەشداریی خەڵک و هۆگرانی عاشقی رەسولەڵڵا (د.خ) بەڕێوە دەچێت.