بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،لهپهیامێكدا به‌بۆنه‌ى كۆنگره‌ى پێنجه‌مى حزبه‌كه‌ى، بافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆكى یه‌كێتى په‌یامێكى بڵاوكردهوهو ڕایگه‌یاند، "پێمانوایە باشترین ڕێگه‌ی خەبات بریتییە لەخەباتی سیاسی لەپێناو پاراستنی دەستکەوتەکانو پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریو بونیادنانی داهاتویەکی گەشترو سەقامگیرتر."
لهبهشێكى دیكه‌ى په‌یامه‌كه‌یدا تاڵه‌بانى نووسیویه‌تى، "یەکێتی بەدیدگاو ستراتیژێکی بەهێزەوە سیاسەتی خۆی لەناوەندی فیدراڵ پەیڕەو دەکات، سیاسەتێک کە پێش هەمومان مام جەلال پەیڕەویدەکرد، ئەویش بریتییە لەئاشتی، پێکەوەژیانو هاوبەشیی ڕاستەقینە".
جه‌ختیشده‌كاته‌وه کە ئێمە دەزانین قوڵایی ستراتیژیی ،کورد لەبەغدایە بۆیە دەمانەوێت لەو ڕێگەیەوە هەوڵ بۆ بەهێزترکردنی پێگەی هەرێم‌و بەدەستهێنانی مافە دەستورییەکان‌و دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە بۆ خەڵکە خۆشەویستەکەمان بدەین.
دەشڵێت: "به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، جەخت لەدرێژەدان بەسیاسەتی نیشتمانی‌و نەگۆڕی یەکێتی دەکەمەوە سەبارەت بەپرسە نەتەوەییەکان."
لهبهشێكى دیكه‌ى په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌رۆكى یه‌كێتى ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، ئەمڕۆ هێزو کاریگەریی یەکێتی لەهەرێمو ناوەندی فیدراڵ لای هەموان ڕونەو پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانیشمان لەئاستێکی باڵادایە، ئاشکراشە بەهێزیی یەكێتی واتە بەهێزیی هەرێم‌و عێراق