هێزه‌كانی سووریای دیموكرات قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ لە ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ڕادەگەیێنن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیان لە ژماره‌یه‌ك له‌شارۆچكه‌كانی سه‌ر به‌پارێزگای دێره‌زور له‌ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا به‌تایبه‌ت شارۆچكه‌ی زیبانی نزیك له‌ سنووره‌كانی عێراقدا كه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكای تێدا جێگیره‌، سه‌پاندوه‌.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە هێزێكی چه‌كداری عه‌ره‌ب دوێنێ دوشه‌ممه‌ چونه‌ته‌ ناو شارۆچكه‌ی زیبان‌و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند به‌شێكی شارۆچكه‌كه‌دا گرتوه‌و له‌ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك له‌شه‌ڕڤانانى هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیان كوشتوه‌.

شار پرێس نووسیویەتی: بۆ یه‌كه‌مجار له‌كۆتاییه‌كانی مانگی ئابی ئه‌مساڵدا شه‌ڕو پێكدادان له‌ناوچه‌كه‌ ڕویداو دوای دوو هه‌فته‌ له‌به‌رده‌وامی ئه‌و شه‌ڕو پێكدادانه‌دا 25 شه‌ڕڤانى هێزه‌كانی سوریای دیموكرات‌و 29 چه‌كداری هۆزه‌ عه‌ره‌بییه‌كان‌و حه‌وت هاوڵاتی له‌ناوچه‌كه‌دا كوژران