بە ڕاپۆرتی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا، هاوپەیمانی بە ڕێبەری ئەمریکا لە یەک مانگی ڕابردوودا 175 بارهەڵگر چەک و تەقەمەنی و لۆجستیکی گواستووەتەوە بۆ بنکەکانی ئەمریکا لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە گواستنەوەی 5 وەجبەی سەربازی گەورەی هێزەکانی هاوپەیمانی بە ڕێبەری ئەمریکا بۆ ناوچەی ژێر کۆنترؤلی کوردەکان بە 175 بارهەڵگر لە یەک مانگی ڕابردوودا هەواڵی دا.

ئەو وەجبە سەربازی و لۆجستیکە لە ڕێگای هەرێمی کوردستانەوە گواستراوەتەوە بۆ ناوچەی ژیر کۆنترۆڵی کوردەکان لە حەسەکە و دەیرەزوور.