سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژەیان داوەتە سەر جێگیر بوونی هێزە ئەمنییەکانی عێڕاق لە هێڵی سنووری هاوبەش لەگەڵ سووریا دوابەدوای ئامادەبوونی هێزەکانی ئەمریکا لە پارێزگای حەسەکە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلەمەعلوومە، سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە پاڵپشتی حەشدی شەعبی و جیهازاتی ڕەزمی خۆیان لە هێڵی سنووری هاوبەش لەگەڵ سووریا جێگیر بوون.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، ئەو سەرچاوە جەختی کرد کە ئەو هەوڵەی هێزە عێڕاقییەکان دوابەدوای هێلی بێرنی هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا لە پارێزگای حەسەکە نزیک لە سنوورەکانی نەینەوا ئەنجام درا.

ئەو سەرچاوە زیادی کرد: سەربازانی ئەمریکا هەوڵەکانی خۆیان لە بیابانەکانی سنووری عێراق و سووریابە ئامانجی ئاڵزۆ کردنی پارێزگاکانی نەینەوا و کەرکووک کە دیمۆگرافیای جۆراوجۆریان هەیە ،زیاد کردووە ، هەوڵێک کە ئامانجەکەی بۆ هەمووان ئاشکرایە.