ڕۆژنامەی تاران تایمز لە ڕاپۆرتێکدا زانیاری نوێ لە بوونی بۆشاییەکی ئەمنیی گەورە لە رژێمی زایۆنی بڵاو کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی تاران تایمز نووسیویەتی: چەند ڕۆژ پێش هەواڵێک لە کەناڵی ئەلمیادین بە گێڕانەوە لە هەندێ سەرچاوەی ئەمنیەتی لە ئێران بڵاو‌کرایەوە کە تێدا هاتبوو لە ڕێگای یەکێک لە پارتە دژبەرەکانی نتانیاهۆ ، زانیاری لە دۆسیەیەکی دادوەریی گرینگ و نهێنی سەبارەت بە بنیامین نتانیاهۆ و بنەماڵەی ئەو لە دادگایەکی ڕژئمی زایۆنی پێدراوە کە بە گوێرەی پارافی بەرپرسی دادوەری رژێمی زایۆنی، بڵاو بوونەوەی ئەم دۆسیە خەسار لە ئاسایشی نەتەوەیی ڕژێمی زایۆنی دەدات و هەر بۆیە ئەو دۆسیە داخراوە.

بە گوێرەی زانیاری نوێ کە سەرچاوە ئاگادارەکان بە رۆژنامەی تاران تایمزیان داوە، پرسەکە زۆر لە دۆسیەیەکی دادوەری نتانیاهۆ بەرفراوانترن و ئێستا هەموو دۆسیە ئەرشیڤیەکان و دۆسیە کراوەکانی سیستەمی دادی رژێمی زایۆنی، دەستی ئێران کەوتووە.

ماوەیەک لەمەوپێش هەواڵێک لە میدیا عێبرییەکان بڵاو بووەوە کە گوایە مۆبایلی 15 کەس لە ئەندامامی حزبی لاپید و خودی لاپید هەک کراوە کە وترا دەوڵەتی نتانیاهۆ ئەم کارەی کردووە.

بەلەبەرچاو گرتنی ئەوەی کە زانیاری لە دۆسیەی دادگایی نتانیاهۆ و‌حزبەکەی و زۆرێک لە بەرپرسانیی دەوڵەتی ێێستای ڕژێمی زایۆنی و دۆسیەی گەندەڵی و سیخوڕیان درکاوە، ئەگەری هەیە ئەمە تۆڵەکردنەوە بێت. بەڵام ئەوەی کە گرینگە درکانی زانیاری تەواو نهێنی رژێمی زایۆنیە کە ئێستا لە بەردەستی ئێراندایە و ئاسایشی ئەم رێژێمەی خستۆتە مەترسیەوە.

بۆ وێنە بە گوێرەی زانیاری سەرچاوە ئاگادارەکان، بنیامین نتانیاهۆ و هاوسەرەکەی تووشی نەخۆشیەکی دەروونی بوونە کە یەکێک لە ئەندامانی حزبی لاپید، بەڵگەی ئەم نەخۆشینەی داوەتە دادگا و رادەگەینن کە نتانیاهۆ شایستەی وەرگرتنی بەرپرسیارێتی دەوڵەتی نیبە. دادگا بە لێکدانەوەی بەڵگەکان راستی ئەم نەخۆشیەی بۆ دەسەلمێت و دەیەوێت ئاشکرا دەستێوەردان بکات بەڵام بەرپرسی باڵاتری دادوەری بۆی دەنووسێت کە دادگا ناتوانێ بریار لەم دۆسیە بدات و رەنگە ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل بخاتە مەترسیەوە.

جگە لەم دۆسیەش ، چەندین دۆسیەی دیکە لە نتانیاهۆ دەسکەوتووە کە هەموویان بە بەرتیل و دەستێوەردان داخراون.

لە دیکەی بابەتەکانیش خەیانەتی دادپەروەری و هەڵاواردەیی لە نێوان هاووڵاتیانی عەرەب و غەیری عەرەب بووە کە بە دەستێوەردانی نتانیاهۆ دەنگەکان دژی هاووڵاتیانی بە رەگەز عەرەبی ژێر دەسەڵاتی رژێمی زایۆنی شکاوەتەوە.

بە گشتی زیاتر لە 70 هەزار بەڵگەی دادوەری کە زۆربەیان مۆرکی نهێنی و تەواو نهێنییان لە سەرە ئاشکرا بووە.