بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران رایگەیاند کە سەربازانی بێ ناونیشانی ئیمام زەمان توانیویانە 30 بۆمب پووچەڵ بکەنەوە کە بریاربوو تیرۆریستان لە یەک کاتدا بیتەقێننەوە.
ڕاشیگەیاند هاوپەیوەند بەم بابەتە 28 کەس دەستبەسەر کراوە.
لە ڕاگەیێندراوی ئیتلاعاتدا هاتووە؛ سەربازانی بێ ناونیشانی ئیمام زەمان چەندین ئۆپراسیۆنیان لە تاران، ئەلبورز، ئازەریایجانی رۆژاوایی ئەنجام داوە و چەند بنکە و ماڵی تیمی تیرۆریستانیان کردۆتە ئامانج و هاوپەیوەند بەم کارەش 28 کەس دەستبەسەر بوون.
ئەم تیرۆریستانە سەر بە گرووپی جەنایەتکاری داعش بوون و ژمارەیەکیان لەگەڵ تەکفیرییەکان لە سووریا بوونە یان لە ئەفغانستان، پاکستان و هەرێمی کوردستان دا بوون.
ئەگەرچی دەستگیر کراوان داعشین بەڵام شێوازی کاریان زیاتر لە تیرۆریستانی سەر بە ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی دەچێت.
ڕێژەیەکی زۆر چەک و چۆڵ و تەقەمەنی و کەرەستە و ئامێری دروست کردنی بۆمب و جلوبەرگی سەربازی و پشتوێنەی تەقینەوەیی، جۆرە مۆدێمێکی بەکارهاتوو لە هەرێمی کوردستان و ڕێژەیەکی زۆر دراوی بیانی لەم تیرۆریستانە گیراوە.
تیرۆریستان پلانڕێژییان کردبوو لە ساڵرۆژی بشێوییەکانی ساڵی رابردووی وڵاتدا لە سی شوێن تەقینەوە بکەن و نائارامی لە وڵات دەسپێبکاتەوە.