پارێزگاری کەرکووک لەسەر دژایەتی خۆی لەگەڵ هەر جۆرە بوونێکی هێزی پێشمەرگەی هەرێم لە کەرکووک و هەروەها تێکەڵ بوونی پێشمەرگە لەگەڵ هێزەکانی وەزارەتی بەرگری جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد، ڕاکان سەعید جبووری بە وتنی ئەوەی کە لە لێدوانەکانی نوێنەری پارتی، هیچ جۆرە نیشانەیەک لە داخوازی بۆ ئاشتی و ئارام کردنەوەی دۆخی پارێزگای کەرکووک نیە، جەختی کرد: ئێمە دژی هەر جۆرە بوونێکی پێشمەرگە لە سنوورەکانی ئیدارەی کەرکووکین و هەروەها پێشنیاری تێکەڵ بوونی پێشمەرگە لەگەڵ هێزەکانی وەزارەتی بەرگری عێراق ڕەت دەکەینەوە.