یەکەم ڕۆژ لە نۆزدەهەمین خولی یارییە ئاسیاییەکان بە میوانداری شاری هانگژۆی چین بە ڕکابەری وەرزشوانانی ئێرنا لە بوارە جیاوازەکان شوێنگیری دەکرێت کە لە هەندێک بوارەکان چاوەڕوانی بەدەست هێنانی میدالیا دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کاروانی وەرزشی ئێران بە 289 وەرزشوان لە 24 ڕشتە و بە ناوی شەهید حوجەجی و دروشمی ئیمان، ئێران، شانازی، لە ئەو خولە لە یاریە ئاسیاییانە بەشداری کردووە.

لە ئەم خولە کێبڕکێیانەدا و لە کاروانی ئێران تا ئێستا بەس وەرزشوانانی بەلەمەوان بە ناوەکانی مەهسا جاور و زەینەب نەورۆزی لە قۆناغی گرووپیدا توانیویانە میدالیای زیو بەدەست بهێنن.