بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، مەحموود حەیانی بە ئاماژە بە ئەوەی کە حکومەتی هەرێم پابەندی بەڵێنەکانی خۆی لەسەر رادەست کردنی داهاتی نەوتی و دەروازە سنوورییەکان بە حکومەتی فیدراڵ نییە، وتی: قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەس بە کۆنترۆڵی بەغدا و وەزارەتی دارایی عێراق بەسەر کارەباری ئیداری فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر دەبێت.
حەیانی وێڕای جەخت لەسەر زەروورەتی جێبەجێ کردنی دەستوور سەبارەت بە هاوکاری لەگەڵ حکومەتی هەرێم وتی: هەولێر ئێستاش درێژە دەداتە پێشێل کرانی مادەکانی دەستوور.