باڵوێزی سویسڕا وەکوو پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە وەڵام بە دەرکرانی بەیاننامەی کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس و ئەمریکا بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای دەرکرانی بەیاننامەی هاوبەشی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس و ئەمریکا کە جگە لە دانە پاڵی تۆمەتی بێ بنەما بە ئێران، پاگەندەی قبووڵ نەکراویان لە دژی سەروەریی ئێران بە سەر سێ دوورگە ئێرانییەکە هێنایە ئاراوە و پاڵپشتی ئەمریکاش ، دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە کارداری باڵوێزخانەی سویسڕا لە تاران وەکوو پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ئێران بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا و ناڕەزایەتی توند و ئیدانە کردنی ئەو هەوڵە هاندەرانەی ئەمریکای پێ ڕاگەیێندرا.