بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد شیاع سوودانی لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن وتی: وەزارەتی دەرەوەی عێڕاق و ئەمریکا لە بۆ بەرنامەڕێزی لەسەر سەفەری بەم زووانە بۆ ئەمریکا لە وەڵام بە بانگهشتی جۆبایدن، هەوڵ دەدەن. ئەبێ ڕێککەوتننامەی چوارچێوەی ستراتیژیک کە بریتیە لە دۆسیەی ئابووری، پەروەردەیی، فەرهەنگی و ئەمنیتی چالاک بکرێتەوە و ویستی جیدی بۆ گەشەی پێوەندی دوولایەنە لە بواری دیکە هەیە. عێراق وڵاتێکی کاریگەر لە بازاڕی وزەیە و دەرفەتی زۆر بۆ چالاکی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە بواری جیاواز هەیە.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە عێراق ئەمڕۆکە پێویستی بە هێزی ڕەزمی چ لەلایەن ئەمریکاوە و چ لەلایەن وڵاتانی هاوپەیمانەوە نییە، وتی کە هێزە ئەمنییەکانی عێڕاق گەییشتوونەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو لە ئامادەیی.
سوودانی وتی: ئەوەی کە بۆ ئێمە گرینگە سەقامگیری عێراقە. دژی هەر هێرشێک بۆ سەر سنوورەکانی عێراق چ لەلایەن تورکیاوە یان ئێرانین. لە بواری سەروەری عێراق لەگەل هیچ لایەنێک شەرم ناکەین. ئێمە لەسەر ئەو باوەڕەین کە نابێت هیچ گرووپێکی چەکدار لە خاکی عێراقەوە هێرش بکاتە سەر وڵاتانی دراوسێ. لە هەوڵداین بۆ پێکهێنانی کومیەتەکی ئەمنیەتی لەگەل تورکیا و ئێران و دیاری کردنی بەڵنگەلێکی گرینگیرن کە ئەبێ جێبەجێ بکرێت و ئەو بابەتەش دەبێتە هۆی تۆکمە بوونەوەی سەقامگیری سنوورەکان.
ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: ئێران وڵاتێکی دراوسێیە و هاوبەشی زۆرمان هەیە. ئەو وڵاتە پاڵپشتی ڕەوتی سیاسی لە عێڕاق و هاوڕێمان لە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و شەڕ دژی داعشە. پێوەندی عێراق لەگەڵ هەموو وڵاتەکان، بە پێ بەرژەوەندی هاوبەش و دەستێوەردان نەکردن لە کاروباری ناوخۆییە.
سوودانی جەختی کرد: نزیک بوونی ڕوانگەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی عەرەبی بە شێوەیەک کە یارمەتیدەری سەقامگیری ناوچەکە بێت، بۆ عێڕاق گرینگە و ئێمە لە ئەو بوارەدا هەوڵ دەدەین و هەوڵەکانمان لەگەڵ عەرەبستان درێژەی هەیە. ئێمە بڕیاری نەتەوەیی خۆمان لەسەر بەرژەوەندی نەتەوەیی هەیە و بە پێ بڕیاری لایەنی دیکە ناچینە پێشەوە و لە ئەگەری دەستدرێژی بۆ سەر سەروەری عێڕاق لەگەڵ هەموو لایەنێک بێ شەرم قسە دەکەین.
ناوبراو هەروەها وتیشی: لە ڕێگای نەتەوەیەکگرتووەکانەوە داوای پێکهێنانی هاوپەیمانییەک بۆ وڵاتانی ناوچەکە، عێڕاق، ئێران و وڵاتانی ئەنجومەنی هاوکاری بۆ بەرەنگار بوونەوەی لێکەوتەکانی گۆڕانکاری کوشوهەوا دەکەین.