نوێنەری هاوپەیمانی سادقووم لە پەرلەمانی عێراق لە بوونی لادانێکی بەربڵاو لە دۆسیەی پێوەندیدار بە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم هەواڵی دا و وتی: هەولێر، کەسە مردووەکانیش وەکوو فەرمانبەری هەرێم دەهێنێتە ئەژمار.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سوهەیلە سوڵتانی بە وتنی ئەوەی کە حکومەتی هەرێم پابەندی زۆربەی یاسا پەسەندکراوەکانی پەرلەمان نییە، زیادی کرد: حکومەتی هەرێم تا ئێستاش هەر لە پێشکەش کردنی بەڵگە سەبارەت بە ژمارەی ڕاستەقینەی فەرمانبەرانی خۆی خۆ دەبوێرێت.

سوڵتانی بە ئاماژە بە ئەوەی کە هیچ هۆکارێک بۆ ڕێگری کردن لە چاوەدێری ڕێکخراوی چاوەدێری دارایی بە سەر حەسێبەکانی هەرێم نییە، وتی: هولێر ژمارەیەک لە مردووەکانیس وەکوو فەرمانبەر دەهێنێتە ئەژمار.