وەزیری میراتی فەرهەنگی و گەشتیاریی ئێران رایگەیاند کە سەرۆک کۆماری ئێران لە سەفەری ئەمریکا دا 3506 پارچە لەوحەی ئەنتیکەی هێناوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ،عێزەتوڵا زەرغامی رایگەیاند: 9 سندووق هەر کام بە کێشی 75 کیلۆگرام پڕ لە لەوحەی ئەنتیکەی سەردەمی هەخامنشی کە پێشتر قاچاخ کراوە بۆ ئەمریکا ڕادەستی ئێران کرایەوە.

لە سەفەری سەید ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ ئەمریکا و بەشداریی لە کۆبوونەوەی مەکۆی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەم ئەنتیکانە کە ژمارەیان 3506 پارچە بوو، گەڕێندراوەتەوە.