فیلمی بەڵگەیی منداڵیی عماد لە دەرهێنانی زەهاوی سنجاوی و بەرپرسیارێتی وەبەرهێنانی عەباس غەزاڵی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیمی عەرەبی ڕۆتێردام لە وڵاتی هۆڵەندا نمایش دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فیلمی بەڵگەیی منداڵیی عماد لە دەرهێنانی زەهاوی سنجاوی و بەرپرسیارێتی وەبەرهێنانی عەباس غەزاڵی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیمی عەرەبی ڕۆتێردام لە وڵاتی هۆڵەندا نمایش دەکرێت.

ئەو فیلمە بە ناوەرۆکی کاریگەری جەنایەتەکانی داعش لە منداڵانی بەجێماوی شەڕ چێ کراوە و سەردەمی منداڵێتی منداڵێک بە ناوی عیماد دەگێڕێتەوە کە دوو ساڵ و نیو لەگەڵ بنەماڵەکەی لەلایەن داعشەوە ئەسیر بووە و چی دیکە ناتوانێت وەکوو منداڵێکی ئاسایی ژیان بکات و بەردەوام خەریکی توندوتیژی لەگەڵ بنەماڵە و هاوڕێکانییە.