بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سادق عەبدوڵڵا بە وتنی ئەوەی کە درۆنەکانی تورکیا و درۆنەکانی دیکە لە دوو مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 20 شوێنیان لە هەرێم بوردمان کردووە کە زیاترین خەسارەکانی لێکەوتووەتەوە، وتی: ئەو ژمارە بەرچاوەی قوربانیان کە ژمارەیەکیان سڤیل بوون، کەم نییە.
ناوبراو زیادی کرد: پارتە کوردستانییەکان بەهۆی ڕێگەدان بە بوونی هێز و پارتە دژبەرەکانی وڵاتانی دراوسێ کە زۆربەیان هێزی سەربازیان هەیە، دەیانەوێت لە ئەو هێزانە وەکوو کارتی گوشار لە دژی وڵاتانی دراوسێ کەڵکوەربگرن.