سەرۆک کۆماری ئێران لە دیداری ژمارەیەک لە ڕێبەرانی ئایینزا جیاوازەکان لە ئەمریکا وتی: دەسپێشخەریی ڕێبەری باڵای ئێران چارەسەریی قەیرانی فەلەستینە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم رەئیسی لە دووەم رۆژی سەفەری خۆی بۆ نیۆیۆرک لەگەڵ ژمارەیەک رێبەری ئایینەکان دیدار و گفتوگۆی کرد.

سەرۆک کۆماری ئێران لەم دیدارەدا بە جەخت لەسەر گرینگایەتی دان بە خاڵە هاوبەشەکانی ئایینەکان، خوا پەرەستی ، بانگهێشت بۆ جێبەجێ کردنی دادپەروەری لە کۆمەڵگای مرۆڤی و دژایەتی لەگەڵ ستەم و زوڵم راسپاردەیی سەرەکی پێغەمبەران بووە.وتی: زڵم‌کردن بە خەڵکی مەزڵۆمی فەلەستین پەیوەندی بە دینی یەهوودەوە نییە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرۆک کۆماری ئێران وتی: دەسپێشخەریی ڕێبەری باڵای ئێران لە بارەی پرسی فەلەستینەوە بۆ بەرێوەبردنی ریفراندۆم لە نێوان فەلەستینییەکان لەوانە مەسیحی، جوولەکە و‌موسڵمان بە چاودێری رێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان رێگایەکی دادپەروەرانە بۆ چارەسەری قەیرانی فەلەستینە.