وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی لە مەجلیسی ئێران رایگەیاند: کاروباری گواستنەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان لە سنووری ئێران و هەرێمی کوردستان بەرەو کەمپە دیاری کراوەکان لە تەواو بووندایە.

ئەبولفەزل عەموویی وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیسی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتی: بەرپرسانی عێراقی رایانگەیاندووە کە رەوتی گواستنەوەی گرووپە کوردییە دژبەرەکانی ئێران لە قۆناغی کۆتایی دایە.

عەموویی سەبارەت بە جێبەجێ کردنی رێککەوتنی ئەمنیی ئێران و عێراق وتی: رێککەوتنەکە گەیشتووەتە رێکەوتی کۆتایی بۆ جێبەجێ کردن.

سەبارەت بە ڕەوتی دەرکردنی هێزە جیایی خوازە چەکدارەکان لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند: چاوەروانین تا بەرپرسانی عێراقی کۆتایی هاتنی رەوتی گواستنەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان لە هەرێمی کوردستان بە ئێمە ڕابگەیێنن.