وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە ئەندامانی گرووپە دژبەرەکانی ئێران لە هەرێم چەکە قورسەکانی خۆیان رادەست کردووەتەوە و 5 کەمپیان بۆ چێ کراوە بۆ نیشتەجێ بوونیان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێڕاق لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبییە جەختی کرد کە حکومەتی هەرێم هەوڵی پێویستی بە جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننامەی ئەمنیەتی لەگەڵ ئێران داوە.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد کە پێنج کەمپ بۆ ئەندامانی ئەو گرووپە دژبەرانە و بنەماڵەکانیان لە هەرێم چێ کراوە. عێراق خوازیاری ئەوەیە کە لە دژی سەروەریی ئەو وڵاتە توندوتیژی ئەنجام نەدرێت.

فواد حسێن زیادی کرد: عێراق پابەندی ڕێککەوتنی واژۆ کراوە لەگەڵ ئێرانە و ئێمە هێرش لەلایەن ئێرانەوە پێش بینی ناکەین.

وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی کرد: ئەندامانی گرووپە دژبەرەکان چەکە قورسەکانی خۆیان ڕادەست کردووە و سیاسەتی عێراق لەسەر بنەمای ڕێز بۆ وڵاتانی دراوسێ و گفتوگۆیە.