ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق له‌باره‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت، رایگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق له‌باره‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت، رایگه‌یاند، سەروەریی عێراق و بەرگریکردن لێی نه‌گۆڕه‌ و سازشی لەسەر ناکرێت.

وتیشی: سەروەری عێراق موجامەلەشی تێدا ناکرێت، ده‌شڵێت، "پێویستە لەسەر حکومەتی عێراق و سەرجەم هێزە سیاسییەکان یەکڕیزبن بۆ راگرتنی ئەو پێشێلکارییە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، "پێویستە لەسەر حکومەتی عێراق و سەرجەم هێزە سیاسییەکان یەکڕیزبن بۆ راگرتنی ئەو پێشێلکارییە بەردەوامانەی هەیە."