سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان وتی: ڕۆژانێک گەمارۆ درابووین کە چەک نەکڕین، بەڵام ئێستا گەمارۆ دراوین کە چەک نەفرۆشین، بە گەشەی بێ وێنەی پیشەی بەرگری ئێران، وڵاتانی گەورەی جیهان بەدوای کڕینی چەکی ئێمەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر باقری سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند: ڕۆژانێک گەمارۆ درابووین کە چەک نەکڕین، بەڵام ئێستا گەمارۆ دراوین کە چەک نەفرۆشین، بە گەشەی بێ وێنەی پیشەی بەرگری ئێران، وڵاتانی گەورەی جیهان بەدوای کڕینی چەکی ئێمەن.

سەردار بقری ڕایگەیاند: ئێمە بە باشی لە چەمکی ستراتیژی بەرگری لە شەڕ تێگەییشتین و زانیمان کە ئەبێ وشیار بین تا خەسارمان بەر نەکەوێت.

ناوبراو وتیشی: بەرەی بەرخۆدان ئەمڕۆ چی دیکە پێویستی بە ئێمە نییە و بۆ خۆیان چەکیان هەیە و بەرهەمی دەهێنن و بۆ خۆیان توانان.