وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە وتنی ئەوەی کە هیوادارین ئەمڕۆ داراییەکانی ئێران بخرێنە سەر هەژماری ئێران، وتی: 5 هاووڵاتی ئێرانی ئەمڕۆ ئازاد دەکرێن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی ڕایگەیاند: گەڕانەوەی سەرمایە بلۆکە کراوەکانی ئێران لە بریتانیاوە ئەنجام درا و ئەو داراییە بەتواوەتی وەرگیرا.

ناوبراو درێژەی دا: پارە بلۆکە کراوەکانی ئێران لە کۆریای باشووریش ئازاد کرا و ئەمڕۆ بەتواوەتی دەخرێتە بەردەستی حکومەت و گەلەوە و بە پێ پێویستی وڵات خەرج دەکرێت.

کەنعانی بە وتنی ئەوەی کە هیوادارین ئەمڕۆ داراییەکانی ئێران بخرێنە سەر هەژماری ئێران، وتی بابەتی گۆڕینەوەی زینداییەکانیش هەر ئەمڕۆ ئەنجام دەدرێت و 5 هاووڵاتی ئێرانی ئەمڕۆ ئازاد دەکرێن کە دوو کەسیان دەگەڕێنەوە ئێران و دوو کەسیان لە ئەمریکا دەمێننەوە و یەک کەسیشیان لە سەر داوای خۆی دەچێتەوە وڵاتێکی سێهەم و کن بنەماڵەکەی.

ناوبراو جەختی کرد: ئەو سنوورانەی کە یەکێتی ئەورووپا ڕایگەیاندووە بایەخی یاسایی و نێودەوڵەتیان نییە و ئێران لەسەر بنەمای یاسا نیودەوڵەتیەکان و لە چوارچێوەی بەرژەونەدی خۆی لەگەڵ وڵاتانی دۆسی هاوکاری دەکات.

هەروەها زیادی کرد: بە پێ ڕێککەوتنی گشتی پادمان لەگەل ئاژانس هاوکاری دەکەین.

کەنعانی هەروەها سەبارەت بە ڕێککەوتننامەی ئەمنیەتی لەگەل بەغدا وتی: سبەینێ 28 ی خەرمانان کاتی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننامەی ئەمنیەتی ئێران و عێڕاقە. حکومەتی بەغدا بە شێوەی جیدی ڕایگەیاندووە کە پابەندی ئەو ڕێککەوتنەیە.

ناوبراو لە درێژەدا بە وتنی ئەوەی کە ئەگەری ئەنجامی دانوستان بە شێوەی ناڕاستەوخۆ هەیە، وتی: بەڵام جەخت دەکەم کە هەوڵی ئیران بۆ لابردنی گەمارۆکان بە دانوستانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی سنووردار نابێتەوە.