وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ئەرتەشی عێڕاق لە دەسپێکی ڕەوتی جێبەجێ کردنی یاسا بەسەر سەرجەم خاڵە سنوورییەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئێران هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تەحسین خفاجی وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ئەرتەشی عێڕاق لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلعەرەبی ئەلجەدید ڕایگەیاند کە هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە ئۆپراسیۆنی سەپاندنی سەروەری و یاسا بەسەر خاڵە سنوورییەکان لەگەڵ ئێرانی دەست پێکردووە.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: ئەو هەوڵە بە ئامانجی ڕێگری لە بەکارهێنانی خاکی عێڕاق لە دژی وڵاتانی دراوسێ ئەنجام دەدرێت. ئەوە هەمان دەقە کە لە دەستووری عێڕاق لەسەری جەخت کراوە.

خەفاجی وتیشی: عێڕاق بەتواوەتی خۆی ناچار بەجێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی ئەمنیەتی لەگەڵ ئێران دەزانێت و لە ئەو بارەوە لەگەل هەرێمی کوردستان هاوئاهەنگی هەیە.