ساڵڕۆژی مەرگی مەهسا (ژینا) ئەمینی لە سەقز لە حاڵێکدا بەرێوەچوو کە سەرەرای بانگەشەی گرووپە دژبەرەکانی ئێران دۆخی شارەکە ئارام بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرەڕای پلانرێژی و بانگەشە کردن و هیوای رەوتی دژە شۆڕش و جیایی خوازان و دژبەرانی ئێران ئەمساڵ بە پێچەوانەی ساڵی رابردوو هیچ گردبوونە و بشێوییەک رووی نەدا و 25ی خەرمانان شاری سەقز و کوردستان ئارام بوو.

دژبەرانی ئێران بە تایبەت جیایی خوازان پروپاگەندەی زۆریان کرد و داوایان کرد خەڵک لە هەموو شارەکانی ئێران بە تایبەت ناوچە کوردنشینەکان بێنە سەر شەقام و بشێوی و نائارامی دروست بکەن و دژی دەسەڵاتی ئێران دروشم بڵێنەوە و وەکوو ساڵی رابردوو بە بیانووی مەرگی ژینا ئەمنی ئاژاوە بنێنەوە بەڵام پیلانی دژبەران لە کوردستان و سەقزیش هەڵوەشایەوە و خەڵک بەدەم ئەم بانگەوازەوە نەچوون.

لە 25ی خەرمانان لە سەقز و‌کوردستان هیچ‌گردبوونەوەیەک تەنانەت کەمیش نەبینرا و خەڵک خەریکی ژیانی ئاسایی خۆیان بوون.

بوونی هێزە ئەمنییەکان لە سەقز و ناوچە کوردنشینەکان حاشا هەڵنەگرە و لە شەقام و گۆرەپانە سەرەکییەکانی شاردا هێزی ئەمنی و‌پۆلیس جێگیر کرابوون.

کەناڵ و میدیا دژبەرە بیانییەکان هەوڵیان دا بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی درۆ وەک تەقە کردن و دەستبەسەر کرانی بنەماڵەی ئەمینی ، خەڵک دنە بدن بۆ بشێوی بەڵام ئەو پیلانەشیان شکستی هێنا.