جێگری سیاسی ئەمنیی پارێزگاری کوردستان رایگەیاند کە پاگەندەی هەندێ لە میدیا دژبەرەکان سەبارەت بە کوژرانی کەسێک لە سەقز درۆیە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەهدی رەمەزانی جێگری سیاسی ئەمنیی پارێزگاری کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ ئیرنا رایگەیاند: هەواڵی هەندێ میدیای دژبەر سەبارەت بە کوژرانی کەسێک بەناوی فەردین جەعفەری، وتی: ئەم هەواڵە درۆیە.

وتیشی: چەند تیرۆریستێک ویستبوویان ئەمجەد ئەمینی باوکی مەهسا (ژینا) ئەمینی لە گۆرستانی ئایچی سەقز تیرۆر بکەن کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران. و ئەو پیلانە پووچەڵ کرایەوە.

رەمەزانی رایگەیاند کە دۆخیشاری سەقز ئارامە و هیچ جۆرە گردبوونەوە یان ناڕەزایەتی لەم شارە بەرێوەنەچووە.