لاهور شێخ جەنگی رایگەیاندووە: دەبێت مەسرور بارزانی لە نێچیرڤان بارزانییەوە چاكسازی دەستپێبكات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شارپرێس نووسی: لاهور شێخ جەنگی لە چاوپێكەوتنێكدا كە كەناڵی رووداوی نزیك لە پارتی لە ماوەی رابردوودا لەگەڵیدا سازكردووە و بڵاوینەكردووەتەوە‌ و ئێستا لە میدیاكانی نزیك لەناوبراودا بڵاوبووەتەوە، دەڵێت: "كاك مەسرور بانگەشەی ئەوە دەكات كە لە دژی گەندەڵی وەستاوەتەوە، من ناتوانم قەناعەت بەو قسانە بهێنم، چاكسازی لەسەری سەرەوە دەكرێت، با مەسرور بارزانی لە سەرەگەورەكانەوە دەستپێبكات."

دەشڵێت: " دەبێت مەسرور بارزانی لە كاك نیچێرڤان بارزانی و دەوروبەرەكەیەوە دەستپێبكات".

ئەوەشی وتوو کە "كەسێك كە خۆی گەندەڵ بوو ناتوانێت چاكسازی بكات."