فەرماندەیی هێزی دەریایی سوپای پاسداران لە ڕاگرتنی دوو نەوت کێشی بیانی هەڵگری نەوتی قاچاخ لە کەنداوی فارس هەواڵی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جێگری فەرماندەیی ناوچەی سێهەمی دەریایی سوپا وردەکاری ڕاگرتنی دوو نەوتکێشی بیانی هەڵگری سووتەمەنی قاچاخ و دۆزینەوەی زیاتر لە یەک میلیۆن و 500 هەزار لیتر سووتەمەنی قاچاخی خستەڕوو.

ئەم دوو نەوتکێشە بە ئاڵای وڵاتانی پانانا و تانزانیا بە ناوی تیجاری ئێستیڤن و کرۆن لە لایەن هێزی دەریایی سوپاوە ڕاگیراوە.