بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، ئیبراهیم هەفل شێخی عەشیرەی ئەلعکیداتی سووریا داوای لە هێزەکانی عەشیرەکانی ئەو وڵاتە کرد کە درێژە بدەنە بەرەنگار بوونەوەکانی خۆیان لە دژی هێزەکانی هەسەدە لە دەیرەزوور.
ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: سەرهەڵدانی عەشیرەکانی سووریا بە ڕێگایەکی ڕاستدا دەڕوات و ئەو بەرەنگار بوونەوە ئەبێ تا بەدی هاتنی داخوازییەکانی ئێمە لەسەر بەدەستەوە گرتنی ئیدارەی تەواوی کاروباری سەربازی و سڤیلی دەیرەزوور درێژەی هەبێت.