سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بەوەی کە بوونی گرووپە تیرۆریستییەکان لە سنووری هاوبەشی ئێران لەگەڵ عێراق قبووڵ ناکرێت وتی: ڕێککەوتنی ئەمنی دەبێ بە تەواوەتی جێبەجێ بکرێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە دیدار لەگەڵ فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، سپاسی گەل و دەوڵەت و هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق کرد بۆ بەرێوەبردنی ڕێورەسمی ئەربەعین.

ڕەئیسی وتی: لە رۆژانێکدا کە عێراق لە ژێر گەمارۆی گرووپی تیرۆریستی داعشدا بوو، ئێران لە هیچ یارمەتییەک درێخی نەکردو سەلماندی ئێران دۆستی رۆژانی سەغڵەتی عێراقە.

سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بەوەی کە بوونی گرووپە تیرۆریستییەکان لە سنووری هاوبەشی ئێران لەگەڵ عێراق قبووڵ ناکرێت وتی: ڕێککەوتنی ئەمنی دەبێ بە تەواوەتی جێبەجێ بکرێت.

فواد حسێن سڵاوی سەرۆک کۆماری عێراق، سەرۆک وەزیران و سەرۆکی هەرێمی کوردستانی گەیاندە دوکتۆر ڕەئیسی.

جەختیشی کرد: عێراق بە هیچ لەونێک رێگە نادات هیچ رەوت و لایەنێک لە خاکی عێراقەوە هەڕەشە بکات سەر دراوسێیەکانی.