وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە هەوڵ دەدەین بۆ چەک کردنی گرووپە دژبەرەکانی ئێران لە عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کە سەردانی تارانی کردووە لەگەڵ وەزیری دەرەوی ئێران دیداری کرد.

وتیشی: سەفەری ئەمڕۆ ئامانجی جۆراوجۆر لەوانە رێککەوتنی ئەمنی دەبێت. هەرێمی کوردستان و عێراق رێککەوتنەکە جێبەجێ دەکەن. ئەم خشتە دوو ڕۆژی تر کۆتایی دێت .

جەختیشی کرد کە لە ئێستا دا پێبەندین بەم نەخشەڕێگا و هەوڵ دەدەین بە ئامانجی کۆتایی دەگەین. ئامانجی ئەمەیە کە گرووپە تیرۆریستی لە سنووری ئێران و عێراق چەک بکرێن و بگوازرێنەوە بۆ کەمپی پەنابەران.