وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: پەڵەی ڕەشی تیرۆریستی دەبێ بەزووترین کات لە لاپەڕەی سپی و پڕ لە شانازی پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق بسڕدرێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ فواد حسێن وتی: ئەمڕۆ خۆشحاڵیم کە دەتوانین بە دەنگی بەرز رابگەینین کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری عێراق وەک دوو دراوسێ گرینگ لە ڕۆژاوای ئاسیا لە باڵاترین پەیوەندی دوو لایەنەی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدان .

وتیشی: ئێران بۆ دابین کردنی ئاسایشی نەتەوەیی وڵات جیدیە. خۆشحاڵین کە دەوڵەتی عێراق و برامان جەنابی فواد حسێن ئەمرۆ زانیاری باشیان دا سەبارەت بە دەرکردنی هێزە تیرۆریستەکان لە ناوچەکانی نزیک سنووری ئێران و گواستنەوەیان بۆ ناو خاکی عێراق لە هەرێمی کوردستان.

هەروەها هەوڵ بۆ چەکداماڵینی ئەو گرووپانە و جێبەجێ کردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی ئەمنیی نێوان دوو وڵات بە تەواوەتی.

راشیگەیاند : پێمان وایە تیرۆریزم باش و خراپ نانسێت و تەنانەت دەرفەت دان بە تیرۆریستەکان لە زەرەری ئاسایشی ئێران و عێراق و هەرێمی کوردستانە.