بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیسماعیل خەتیب وەزیری ئیتلاعات لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا وتی: لە یەک ساڵی دواییدا زیاتر لە 50 گرووپی سیخوڕیان پێک هێنا و زیاتر لە 200 مێدیایان بۆ ئەو کارە پەروەردە کرد و بە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و مێدیاکان، ئەو ئاڵۆزی و بشێوەییەیان لە ئێران دروست کرد.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند: کە لە ماوەی دواییدا 400 بۆمب دۆزراوەتەوە و پووچەڵ کراوەتەوە کە 40 بۆمبیان تایبەت بە تەقاندندوەی کۆبوونەوە ئایینییەکان بوو.