بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند: هه‌مو مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران كه داوای موچه ده‌كه‌ن مافی خۆیانه، وه‌كو حكومه‌تیش مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه رونكردنه‌وه بده‌ین به‌خه‌ڵك بۆچی دو مانگه موچه نیه.
وتیشی: شایسته‌ی دارایی ئێمه له یاسای بودجه‌ی په‌سه‌ندكراوی عێراق بڕی 16 ترلیۆن و 498 ملیار دیناره له ساڵێكدا، عێراق له ده‌ستپێكی ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا سێ ترلیۆن و 598 ملیار دیناری بۆ هه‌رێم ناردوه، ئه‌م پاره‌یه‌ش 400 ملیاری هی مانگه‌كانی (تشرینی دوه‌م/11 و كانونی یه‌كه‌م/12)ی ساڵی 2022ه كه‌واته ئه‌مساڵ سێ ترلیۆن و 198 ملیاری ناردوه و ئه‌مه‌ش جیاوازیه‌كه زۆر زۆره.
زیادیشی کرد: له 25ی (حوزه‌یران/6)ه‌وه ئه‌وه‌ی داوایانكردوه پێیاندراوه له نه‌وت، 86 هه‌زار به‌رمیلیان رۆژانه وه‌رگرتوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك دیناری به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه و تێچوی نه‌وت بده‌ن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو کە "به عێراق وتراوه ئه‌مه داهاتی نانه‌وتی هه‌رێمه كه 320 ملیاره و به‌شێكیشی چه‌كه و به‌شێكی كاشه، ئه‌مه خاڵی هێزه بۆئه‌وه‌ی شاندی چاودێری دارایی وردبینی كردوه و دواتر به‌ڕاپۆرت خستویه‌تیه‌ڕو كه هه‌رێم راستگۆ بوه، ئه‌وان 500 ملیاریان به‌قه‌رز ناردوه و به‌داهاته‌كه‌ی خۆمان ده‌گاته 820 ملیار دینار كه به‌شی موچه ناكات".
ده‌شڵێت: "به‌غدا له‌ئێستا به‌مشێوازه غه‌در له هاوڵاتیان و موچه‌خۆران و مامۆستایان ده‌كات، هه‌مومان له‌یه‌ك به‌ره‌ین كه داوای شایسته داراییه‌كانی خۆمان ده‌كه‌ین، شایسته‌ی خۆمان له بودجه‌ی ساڵانه 16 ترلیۆن و نیوه، كه‌چی سێ ترلیۆن و 198 ملیاری ناردوه، ئه‌ی ئه‌وه‌ی دیكه‌ی كوا؟، ئێمه ژماره‌یه‌كمان خستۆته‌ڕو لێی به‌رپرسیارین ئه‌گه‌ر وانیه با حكومه‌تی فیدڕاڵیش ژماره‌كان بخاته‌ڕو".
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، "ئێمه پرۆسه‌ی خوێندن ده‌بێت هه‌ر به‌رده‌وامی پێبده‌ین، ده‌شبێت ئیستحقاقی مامۆستا و فه‌رمانبه‌ره‌كانمان دابین بكه‌ین، به‌ڵام له‌ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراقیه، راسته فه‌رمانبه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وانیه با خۆمان نه‌وتی خۆمان بفرۆشین و ئیستحقاقی مامۆستا و فه‌رمانبه‌ره‌كانی خۆمان دابه‌شبكه‌ین."