ناوەندی ئەربەعین رایگەیاند: ئەمساڵ لە چاو ساڵی ڕابردوو زیارەتکارانی ئێرانی ئەربەعین 18 لەسەد زیادی کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی ئەربەعینی ئێران رایگەیاند ئەمساڵ چوار میلیۆن و 50 هەزار کەسی ئێرانی هاتوونەتە عێراق بۆ بەشداریی لە ڕێورەسمی ئەربەعین.

ڕاشیگەیاند: ئەم ڕێژە لە چاو ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 18 لە سەد زیادی کردووە.

هەروەها ڕاگەیێندراوە کە دۆخی سنوورەکانی وڵات و لەوانە مێهران گونجاوە.