باڵوێزی ئێران لە بەغدا لە پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمس کوردستان،سپاسی بەرپرسان و‌خەڵکی هەرێمی کرد بۆ میوانداریی زیارەتکارانی ئەربەعین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ، موحەمەد کازم ئالیسادق، پەیوەندی تەلەفۆنی بە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمەوە گرت.

ئالیسادق رایگەیاند: سپاسی میوانداریی کردنی خەڵک و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ خزمەت کردن بە زیارەتکارانی ئەربەعین .

هەروەها دوو لایەن جەختیان کردۆتە سەر پەرەدان بە پەیوەندی نێوانیان.