وەزیری دەرەوەی ئێران نووسی: سپاسی گەل و دەوڵەتی عێراق ئەکەین بۆ میوانداریی زیارەتکارانی ئەربەعین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی نووسی: کۆبوونەوەی جیهانیی عاشقانی حەزرەتی سیدالشهدا لە کەربەلا جارێکی دیکە شکۆ و یەکگرتوویی و بەردەوامیی ئارمانجی حسێنی نیشان دا.

زیادیشی کرد: ڕێز گرتن لە قورئانی پیرۆز لە لایەن چەند میلیۆن زیارەتکاری ئەم ڕێوڕەسمە نیشانی دا ئیسلام بە عاشووراوە زیندووە.

جەختیشی کرد سپاسی گەل و دەوڵەتی عێراق دەکەین بۆ میوانداریی کردنی زیارەتکارانی ئەربەعین.