بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، دوابەدوای کێشە سیاسییەکان و هەروەها پێکدادانی چەکداری لە کەرکووک کە هاوکات بووە لەگەڵ جووڵە سەربازییەکانی ئەمریکا لە قووڵایی خاکی سووریا و ناوچەی ڕۆژاواییەکانی عێڕاق قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق لە تویتێکدا بە ئەو ڕووداوانە کاردانەوەی نیشان دا.
ناوبراو بە هۆشداریی نیسبەت بە دەستی پشت پەردەی ناوخۆیی و دەرەکی لە ئاژاوەکانی پارێزگای کەرکووک هاوکات لەگەڵ ئەربەعین بە دەرکردنی پەیامێک ڕایگەیاند: لە شاری کەربەلاوە ڕایدەگەیێنین کە پارێزگای کەرکووک بەشێک لە عێراقە و برا تورکمانەکانیشمان هاووڵاتی عێراقین و هیچ وڵاتێک مافی دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی عێڕاقی نییە.