سەرچاوەیەکی ئەمنیی ناو‌حەشدی شەعبی لە ئۆپراسیۆنی سیخوڕی ئاسمانیی و زەوینیی ئەمریکا لە سنووری عێراق وسووریا هەواڵی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە فەرماندەیی هێزەکانی حەشدی شەعبی پارێزگای ئەمبار رایگەیاند : سەربازانی ئەمریکایی خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری و ئۆپراسیۆنی سیخوڕی بەرفراوانن لە ناوچە جیاوازەکانی بیابانی رەتبە لە رۆژاوای ئەنبار.

راشیگەیاند: ئەم هێزانە بە شێوەی زەوینی و ئاسمانی خەریکن لە سنووری عێراق و سووریا زانیاری سیخوری کۆ دەکەنەوە.

لە لایەکی دیکەوە عائد الهلالی رێبەری ئیتیلافی فەتحی عێراق جەختی کرد: جووڵەی سەربازی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی سووریا نیشانەی پیلانی گوماناوی واشنتۆنە کە پاشۆاتی مەترسیداری دەبێت.