هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) کۆتایی ئۆپراسیۆن و گیانلەدەستدانی 11 شەڕڤانی لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "پتەوكردنی ئاسایش" لە دێرەزور راگەیاند

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، "هێزەكانمان، هێزەكانی سوریای دیموكرات 10 ڕۆژە ئۆپەراسیۆنی پتەوكردنی ئاسایشیان لە گوندەوارەكانی ڕۆژهەڵات و باكوری دێرەزور دەستپێكردۆتەوە و هەوڵی چەكدارانیان بۆ نانەوەی ئاژاوە و تێكدانی ئاسایش لە ناوچەكە پووچەڵ كردۆتەوە".

ئەوەشی ئاشكراكردوە، "لە شەڕی چەكدارەكاندا لە دێرەزور 11 شەڕڤانی ئێمە گیانیان لەدەستداوە.".

هەسەدە جەختیشیكردۆتەوە، بەردەوام دەبن لە پارێزگاری لە بەرژەوەندی گەل و شكستپێهێنانی هەوڵەكانی تێكدانی ئاسایشی هەرێمەكە و پوچەڵكردنەوەی فیتنە و ناكۆكییە مەزهەبییەكان‌.