ژماره‌یه‌ك له‌ فه‌رمانبه‌ر و مچوچه‌خۆرانی پارێزگای دهۆك دژی نه‌ناردنی موچه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵیه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان، خۆپیشاندانیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ خۆپیشاندان لە دهۆک بەڕێوەچوو.

خۆپیشاندەرانی دهۆك داواده‌كه‌ن، حكومه‌تی عێراق پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌ی فیدڕاڵی ره‌وانه‌ بكات كه‌ به‌هۆی نه‌ناردنی بودجه‌وه‌، موچه‌كانیان دواكه‌وتوه‌ و تاوه‌كو ئێستا موچه‌ی مانگی (ته‌مموز/7)یان وه‌رنه‌گرتوه‌.

شاندی حكومه‌تی هه‌رێم پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌ به‌غدا، رایگه‌یاند: به‌غدا بڕیاریداوه‌ بۆ ماوه‌ی سێ مانگ بڕی ترلیۆنێك و 500 ملیار دینار ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكات، واته‌ مانگانه‌ 500 ملیار دینار ره‌وانه‌ ده‌كرێت.