سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ شاندێکی پەرلەمانی کەنەدا كۆبووه‌وه‌ و رایگه‌یاند، خەڵکی کوردستان بە هیچ شێوەیەک، دەستبەرداری مافە ڕەوا و دەستورییەکانی نابێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ دوشەممە مەسرور، بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی کەنەدا بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار تۆم کیمج کرد.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەت تیشکی خستە سەر دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی پەیوەندیی لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ و لەمبارەیەوە ڕونیکردەوە، "هەرێمی کوردستان هەمو پابەندییەکانی خۆی لە چوارچێوەی دەستوردا جێبەجێ کردوە، بەڵام جێی داخ و نیگەرانییەکی زۆرە، کە بە شێوەیەکی زۆر ناڕەوا و بە پێچەوانەی دەستور، مافەکانی خەڵکی کوردستان پێشێل دەکرێن و ڕێز لە ڕێککەوتنی نێوانی لایەنەکانی پێکهێنەری حکومەت و ئەجێندای حکومەتیش ناگیرێت کە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کرا".

سەرۆکی حکومەت ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "خەڵکی کوردستان بە هیچ شێوەیەک، دەستبەرداری مافە ڕەوا و دەستورییەکانی نابێت و ملکەچی هیچ فشار و هەڕەشەیەکی ئەو لایەنانەش نابێت، کە دەیانەوێ عێراق بگەڕێننەوە سەردەمی دیکتاتۆری و زەبرو زۆر و چەوساندنەوەی گەلی کوردستان